دوای تێپەڕبوونی سێ کاتژمێر بەسەر رفاندنیاندان، پەیامنێر و کامێرامانەکەی تۆڕی میدیایی رووداوی لە بەغدا ئازادکران.
هەڵکەوت عەزیز، پەیامنێری رووداو وتی” پۆلیسی فیدراڵی و هەواڵگری عێراقی هێرشیان کردە سەرمان و دەستبەسەریان کردین، هەواڵگری و پۆلیسی عێراقی لێیان داین و سووکایەتی زۆریان پێکردین”.
هەڵکەوت عەزیز هەروەها وتی، تەنیا ئێمە وەک تیمی رۆژنامەوانیی لەشوێنی رووداوەکە دەستگیرکراین کە چەندین کەناڵی دیکەی سەر بە گرووپەکانی حەشی شەعبی لەوێ بوون و هیچیان پێ نەوترا.
هەروەها تۆڕیی میدیایی رووداو داوای لە حکومەتی فیدرالیی عێراق کردبوو “یەکسەر هەوڵی دۆزینەوە و ئازادکردنی هەردوو هاوکارەکەمان بدەن، چونکە پاراستنی گیان و ئازادی کارکردنیان بەرپرسیارێتی حکومەتە”.