كاروان كه‌لاری/ باڵكێش
چه‌ند ڕۆژێكه قادری حاجی عه‌لی تووشی كۆرۆنا بووه و له نه‌خۆشخانه‌ی فاروقه له سلێمانی و ڕۆژ به ڕۆژ ڕه‌وشی ته‌ندروستی به‌ره و خراپ بوون ده‌چێت، باڵكێش له كه‌سێكی نزیك له (قادری حاجی عه‌لی)یه‌وه زانیویه‌تی كه ناوبراو تائێستا “نه‌مردووه”، به‌ڵام بێهۆشه و (به‌نجی عام)ی بۆ كراوه و “سییه‌كانی وه‌ستاون”و دوایین ساته‌كانی ژیانی به‌ڕێده‌كات.
شه‌وی ڕابردووش تۆڕی میدیایی باڵكێش دوایین ڕه‌وشی ته‌ندروستی ناوبراوی بڵاوكرده‌وه و ئاشكرای كرد، “كه ڕەوشی تەندروستی ناوبراو زۆر خراپە و دوو ڕۆژه بێهۆشه، بە ئامێری هەناسەدانی دەستكردەوە ئۆكسجینی (75)ە و “سییەكانیشی وەستاون”.
ئه‌و كه‌سه‌ی نزیك له قادری حاجی عه‌لی كه‌مێك ئه‌مڕۆ به باڵكێشی وت، “له‌ئێستادا فڕۆكه‌ی تایبه‌ت بۆ قادری حاجی عه‌لی ئاماده‌كراوه و سه‌رقاڵی ناردنیین بۆ وڵاتی سوید، به‌پێی زانیارییه‌كانی باڵكێش، “عوسمانی حاجی مه‌حمود”یش له سوید چاوه‌ڕوانی ده‌كات و ئاماده‌كاریی بۆ گه‌یشتنی ده‌كات.
پرسی نه‌خۆشكه‌وتنی ناوبراو به‌شێك له میدیاكان و هاوڵاتیانی دابه‌شكردووه بۆ دوو به‌ره، به‌جۆرێك، چه‌ند ڕۆژێكه به‌شێك له میدیاكان و هاوڵاتیان ده‌نگۆی مردنی بڵاوده‌كه‌نه‌وه، له‌به‌رامبه‌ریشدا كۆمه‌ڵێك ده‌زگای ڕاگه‌یاندنی تر و به‌شێك له هاوڵاتیان هه‌واڵی باشبوونی ڕه‌وشی ته‌ندروستی ناوبراو بڵاوده‌كه‌نه‌وه.