كاروان كهلاری/ باڵكێش
ئالان حەمە سەعيد، وەزيرى پەرەوەرى حكومەتى هەرێمى كوردستان لە پهڕهی تایبهتی خۆى لە تۆڕى كۆمەڵايەتى فەیسبووک، بڵاويكردووەتەوە، “كه لە شارى هەولێر، بە نوێنەرایەتی نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان و مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، خەڵاتی ڕێزلێنانی بەخشیوهته 19 قوتابی قۆناغی 12ی ئامادهیی كهركوك.
ئاماژهی بهوەشكردووە، “كه ئەو قوتابيانە دەرچووى قۆناغی شەشەمی ئامادەیي بوون و لە یەکەمەکانی خوێندنی کوردی بوون لە پارێزگای کەرکوك.
