كاروان كهلاری/ باڵكێش
پۆلیسی هەولێر دەستگیرکردنی دزێکی ڕاگەیاند، کە لە گوندی لوبنانی کەلوپەلی ناوماڵی دزیوە.
ئەمڕۆ هەینی، 16ی ئۆكتۆبهر نوسینگەی عەینكاوەی بەشی پۆلیسی نەهێشتنی تاوان ڕایگەیاند، “كەسێكیان بە ناوی (ب. ئـ. ح) بە تۆمەتی دزیكردن دەستگیركردووە.”
باسی لهوهشكردووه، “كه تۆمەتبارەکە لە گوندی لوبنانی ههولێر كەلوپەلی ناوماڵ و هەندێك كەلوپەلی تری لە ماڵی هاوڵاتییەك دزیوه و لێكۆڵینهوه بهردهوامه.”
ئاماژەی بەوەشكردووه، “تۆمەتباری ناوبراو، پێشینەی تاوانی هەیە و چەند جارێك لەسەر دزیكردن دەستگیركراوە و پاش تەواوكردنی سزاكەی ئازادكراوە.”
دەشڵێت، “تۆمەتبارهكه دانی بە تاوانەكەیدا ناوە و به بڕیاری دادوەر و بەپێی ماددە (٤٤٦) لە یاسای سزادانی عێراقی ڕاگیراوە.