كاروان كه‌لاری/ باڵكێش
مه‌سرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە ساڵیادی 16ی ئۆكتۆبه‌ردا په‌یامێكی بڵاوكردووه‌ته‌وه و ڕایگه‌یاندووه، “ئەو دۆخە نائاساییەی کە لە ئەنجامی خیانەتی خاکفرۆشانەوە، لە کەرکووک و ناوچە کوردستانییەکانی تر هاتە ئاراوە، جێگەی قبوڵکردن نییه.”
ده‌شڵێت: “هەرگیز زامی خیانەتی خاکفرۆشانمان بیر ناچێتەوە. بەڵام لە خیانەت بە زامتر ئەوەیە، کە گەل خیانەتکار سزا نەدات.
ئه‌مڕۆ 16ی ئۆكتۆبه‌ر، سێ ساڵ به‌سه‌ر ڕووداوه‌كانی 16ی ئۆكتۆبه‌ری (2017)دا تێده‌په‌ڕێت، كه تیایدا كه‌ركوك و به‌شێكی زۆری ناوچه كوردستانییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی ئیداره‌ی هه‌رێمی كودستان كه‌وتنه ده‌ست حه‌شدی شه‌عبی و سوپای عێراق و به‌وهۆیه‌وه دوكان و خانووی سه‌دان كوردی خورماتوو سوتێنران و ته‌قێندرانه‌وه.