كاروان كه‌لاری/ باڵكێش
ماوه‌ی چه‌ند ڕۆژێكه قادری حاجی عه‌لی، سه‌ركرده‌ی دیاری پێشووی یه‌كێتی نیشتیمانی و سه‌ركرده‌ی نیگه‌رانی ئێستای بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان تووشی ڤایرۆسی كۆرۆنا بووه، ڕۆژ به ڕۆژیش ڕه‌وشی ته‌ندروستی به‌ره و خراپ بوون ده‌چێت، ئه‌مڕۆش چه‌ند ده‌زگایه‌كی ڕاگه‌یاندن و به‌شێكی زۆری هاوڵاتیانیش ده‌نگۆی مردنیان بڵاوكرده‌وه، به‌ڵام به‌پێی زانیارییه‌كانی باڵكێش ناوبراو تائێستا نه‌مردووه و دوا ساته‌كانی ژیانی به‌ڕێده‌كات.
سه‌رچاوه‌یه‌كی نزیك له قادری حاجی عه‌لی به تۆڕی میدیایی باڵكێشی ڕاگه‌یاند، “ڕەوشی تەندروستی ناوبراو زۆر خراپە، ماوه‌ی دوو ڕۆژه بێهۆشه و بە ئامێری هەناسەدانی دەستكردەوە ئۆكسجینی (75)ە، كەمێك پێش ئێستاش “سییەكانی وەستاون” و لەئێستادا دوا ساتەكانی ژیانی بەڕێدەكات.”
سه‌رچاوه‌كه ئه‌وه‌شی بۆ باڵكێش ئاشكرا كرد: “كه ناوبراو به‌رده‌وام ئۆكسجینی داده‌به‌زێت و (به‌نجی عام)ی بۆ كراوه، پزیشكه‌كانیش 48 كاتژمێریان بۆ مانه‌وه‌ی داناوه و ده‌ڵێن، “ڕه‌وشی ته‌ندروستی له كۆنترۆڵ ده‌رچووه.”
قادری حاجی عەلی، برای هونه‌رمه‌ندی كۆچكردوو (حەمە جەزا)یه، ئەندامی پێشووی مەكتەبی سیاسی یەكێتی نیشتیمانی كوردستان و ئەندامی خانەی ڕاپەڕاندنی بزووتنەوەی گۆڕانە، بەڵام لە دوای هەڵبژاردنه‌كانی ساڵی (2018)ەوە نیگەرانە و لەگه‌ڵ ژماره‌یه‌ك سه‌ركرده‌ی تری بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان، له ماڵەوە دانیشتووە و كاری سیاسی ناكات.