وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی: 974 كه‌س تووشی كۆرۆنا بوون و 28 كه‌سیش گیانیان له‌ده‌ستدا
كاروان كه‌لاری/ باڵكێش
وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، ئاماری 24 كاتژمێری ڕابردووی كۆرۆنای بڵاوكرده‌وه و ڕایگه‌یاند، له‌ماوه‌ی 24 كاتژمێری ڕابردوو له هه‌رێمی كوردستان 974 كه‌سی تر تووشی كۆرۆنا بوون و 28 كه‌سیش گیانیان له‌ده‌ستداوه.
وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردووه، كه له ماوه‌ی 24 كاتژمێری ڕابردوودا پشكنینیان بۆ (5378) كه‌س كردووه، ده‌ركه‌وتووه (974) كه‌سیان هه‌ڵگری ڤایرۆسه‌كه‌ن و (28) توشبوویش گیانیان له‌ده‌ستداوه.
وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی ئاماری گشتی توشبوون و كه‌ره‌نتین و مردن و چاكبوونه‌وه‌شی ڕاگه‌یاندووه، به‌مشێوه‌یه‌ی خواره‌وه:
کەرەنتین (٢١٨٧١)
پشکنین: (٥٤٧٢٤٥) (١٩٧٦٨٠ هەولێر، ١٣٠٩٣٨ سلێمانی، ٢١٣٧٧٧ دهۆك، ٤٨٥٠ هەڵەبجە)
تووشبوون: (٥٩٢٥١) (٢١٥٧٠ هەولێر، ١٩٠٢١ سلێمانی، ١٦٥٩١ دهۆك، ٢٠٦٩ هەڵەبجە)
چاکبوونه‌وه: (٣٦٢٧٥) (١٥٩٢٤ هەولێر، ١٠٩٩٧ سلێمانی، ٧٤٢٠ دهۆك، ١٩٣٤ هەڵەبجە)
لەژێر چارەسەر: (٢٠٨٨٨) (٥٠٢٢ هەولێر، ٦٩٧٨ سلێمانی، ٨٨١٢ دهۆك، ٧٦ هەڵەبجە)
مردن: (٢٠٨٨) (٦٢٤ هەولێر، ١٠٤٦ سلێمانی، ٣٥٩ دهۆك، ٥٩ هەڵەبجە)