پەرلەمانی کوردستان سەرۆکێکی نوێ بۆ دەستەی مافی مرۆڤ هەڵدەبژێرێت
دیار عادل/ باڵکێش
بڕیارە پەرلەمانی کوردستان سەرۆکێکی نوێ بۆ دەستەی مافی مرۆڤی هەرێمی کوردستان هەڵبژێرێت.
محمەد گۆمەشینی وتەبێژی دەستەی مافی مرۆڤی هەرێمی کوردستان بە باڵکێشی ڕاگەیاند: ئەم پرسە پەیوەستە بە پەرلەمانی کوردستان و ئەوان سەرۆکی دەستەی مافی مرۆڤ هەڵدەبژێرن. هەروەها وتیشی: ئەم پۆستە بۆ هیچ پێکهاتە و لایەنێک دەستنیشان نەکراوە و 31 کەس لە هەموو پێکهاتە جیاوازەکانی کوردستان سیڤییان بۆ ئەم پۆستە پێشکەش کردووە.
محەممەد گۆمەشینی ئاماژەی بەوە کرد: زیا بترۆس تا ئەو کاتەی بە پێی یاسا سەرۆکێکی نوێ بۆ دەستەی مافی مرۆڤی هەرێمی کوردستان هەڵدەبژێرێت، لە پۆستەکەی خۆی دەمێنێتەوە.
سەرۆکی دەستەی مافی مرۆڤ بۆ هەڵبژاردنی دەبێت چەند مەرجێکی تێدا بێت:
هەوڵاتی هەرێمی کوردستان بێت.
پێشینەی تاوانی نەبێت.
شارەزا بێت لە کاری مەدەنی و مافی مرۆڤ
بڕوانامەکەی کەمتر نەبێت لە بەکالۆریۆس