وته‌بێژی حكومه‌تی هه‌رێم وه‌ڵامی وه‌زیری نه‌وتی عێراقی دایه‌وه‌

كاروان كه‌لاری/ باڵكێش

وتەبێژی حكومه‌تی هەرێمی كوردستان وه‌ڵامی وه‌زیری نه‌وتی عێراق ده‌داته‌وه‌ و ڕایدەگەیەنێت: “ئەو پێشنیارە سەرنجی حكومەتی هەرێم لەسەر كارە لە پێشینەكانی لانابات.”

د. جوتیار عادل، وتەبێژی ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی كوردستان ڕایگه‌یاند: “لەماوەی ڕابردوودا ڕاپۆرتێك لەسەر پێشنیازی بەرپرسێكی باڵای عیراق بڵاوكرایەوە تایبەت بە ئیدارەدانی نەوت و غازی هەرێم لە داهاتوودا، ئەو ڕاپۆرتانە سەرنجی هەرێم لەسەر كارە لە پێشینەكانی لانابات بۆ بەردەوامبوون لە گفتوگۆ بنیادنەرەكان لەگەڵ حكومەتی فیدراڵی عێراق.”

ده‌شڵێت: “تەركیزیان لەسەر دۆزینەوەی چارەسەرێكی كرداری و یاسایی سەبارەت بە كەرتی نەوت و غاز دەمێنێتەوە، بەشێوەیەك كە مافەكانی گەلی كوردستان و عێراق بپارێزێت.”

ئه‌مه‌ له‌كاتێكدایه‌، كه‌ پێشتر وەزیری نەوتی عێراق پێشنیازێكی بۆ هەرێمی كوردستان كردبوو بۆ دامەزراندنی كۆمپانیایەك بۆ بەڕێوەبردنی دەرهێنان و هەناردەكردنی نەوت لە هەرێمی كوردستان، وەكو ئەو كۆمپانیایانەی تر كە لە پارێزگاكانی تر كار دەكەن.

ھەواڵی زیاتر