كاروان كه‌لاری/ باڵكێش
تا دێت دۆسیه‌ی ساخته‌كردنی پسوڵه‌ی گومرك له مه‌رزی نێوده‌وڵه‌تی په‌روێزخان فراوانتر ده‌بێت و كه‌سانی تر تێوه‌ده‌گلێن له ساخته‌كارییه‌كه‌دا، به‌پێی زانیارییه‌كانی باڵكێش ژماره‌یه‌ك كه‌سی تر تێوه‌گلاون و له‌لایه‌ن دادوه‌ری لێكۆڵینه‌وه‌ی ناحیه‌ی قۆره‌تووی سه‌ربه قه‌زای خانه‌قینه‌وه فه‌رمانی ده‌ستگیركردنیان بۆ ده‌رچووه و تائێستاش له‌سه‌ر دۆسیه‌كه 7 كه‌س ده‌ستگیركراون و 6 كه‌سی تریش ماون ده‌ستگیربكرێن، كه له‌نێویاندا محه‌مه‌د شێخ وه‌هاب، ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای سلێمانی له فراكسیۆنی گۆڕان هه‌یه.
سه‌رچاوه‌یه‌كی ئه‌منی له گه‌رمیان به باڵكێشی ڕاگه‌یاند، “تا دێت دۆسیه‌كه فراوانتر ده‌بێت و دادوه‌ری لێكۆڵینه‌وه‌ی ناحیه‌ی قۆره‌توو فه‌رمانی ده‌ستگیركردن بۆ كه‌سانی تر ده‌رده‌كات.”
وتیشی، “كه ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ باوكی محه‌مه‌د شێخ وه‌هاب، ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای سلێمانی به تۆمه‌تی ده‌ستوه‌ردان له كه‌یسه‌كه و داوای پاشگه‌زبوونه‌وه له شاهیده‌كانی ناو دۆسیه‌كه فه‌رمانی ده‌ستگیركردنی بۆ ده‌ركراو ده‌ستگیركرا و له‌ئێستادا به‌بڕیاری دادوه‌ر و به مادده‌ی (289) له یاسای سزادانی عێراقی تایبه‌ت به ساخته‌كردنی پسوڵه و نوسراوی ده‌وڵه‌ت ڕاگیراوه.”
ئاشكراشی كرد، “كه تائێستا نزیكه‌ی 350 باری جۆراوجۆر ساغ بوونه‌ته‌وه كه پسوڵه گومركییه‌كانیان ساخته‌كراو بوون، كه به به‌های نزیكه‌ی 40 ملیار دینار ده‌بێت و پاره‌كه‌ش دیار نییه.”
وتیشی، “لێكۆڵینه‌وه‌ی ورد له دۆسیه‌كه به‌رده‌وامه و ڕه‌نگه بۆ ڕۆژانی داهاتوو كه‌سانی تریش ئاشكرا ببن، كه تێوه‌گلاون له دۆسیه‌كه‌دا و له‌ناو ئه‌و كه‌سانه‌ش كه‌سانی به‌رپرسی تێدابێت.”