كاروان كه‌لاری/ باڵكێش
وەزارەتی كشتوكاڵ ڕایدەگەیەنێت، “بە ڕەچاوکردنی بەرژەوەندی گشتی و بەرزنەبوونەوەی نرخ لە بازاڕەکانی هەرێمی کوردستان بڕیارماندا بە ڕێگەدان بە هاوردەکردنی تەماتە لە ڕۆژی پێنج شەممە، 15ی ئۆكتۆبه‌ر.”
وه‌زاره‌تی كشتوكاڵی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا ڕایگه‌یاندووه، “بە ڕەچاوكردنی بەرژەوەندی گشتی و بەرزنەبوونەوەی نرخ لە بازاڕەكانی هەرێمی كوردستان بڕیارماندا ڕێگە بە هاوردەكردنی تەماتە بدرێت لە ڕۆژی پێنج شەممە، 15ی ئۆكتۆبه‌ره‌وه، بۆ ناو بازاڕه‌كانی هه‌رێمی كوردستان.”
ئەم بڕیاره‌ی وه‌زاره‌تی كشتوكاڵ له‌كاتێكدایه، كه پێشتر جوتیارانی هه‌رێمی كوردستان ناڕه‌زایه‌تییان ده‌ربڕی له هێنانی به‌رهه‌می ده‌ره‌كی و به‌و هۆیه‌وه چه‌ند مانگێكه هاورده‌كردنی ته‌ماته له ده‌ره‌وه‌ی هه‌رێمی كوردستان قه‌ده‌غه كراوه، ئه‌وه‌ش نرخی تەماتەی له بازاڕه‌كانی هه‌رێمی كوردستان به‌رزكردووه‌ته‌وه.