باڵیۆزی بەریتانیا بۆ مەسرور بارزانی: پشتگیریی ڕێککەوتنی شنگالین

ئەمڕۆ چوارشەممە مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، پێشوازی لە باڵوێزی بەڕیتانیا لە عێڕاق کرد.

پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆ چوارشەممە 2020/10/14 مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان پێشوازی لە ستیفن هیکی باڵیۆزی بەریتانیا لە عێراق کرد. لە کۆبوونەوەکەدا دوایین گۆڕانکاری و پێشهاتەکانی عێراق و ناوچەکە و پەرەپێدانی پەیوەندییەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و بەریتانیا تاووتوێ کرا. جەخت لە گرنگیی سەقامگیربوونی دۆخی عێراق و چارەسەرکردنی کێشەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و حکومەتی فیدراڵی کرا لە سەر بنەمای دەستوور.


باڵیۆزی بەریتانیا پشتگیریی خۆی بۆ ڕێککەوتنامەی ئاساییکردنەوەی دۆخی شنگال دەربڕی وەک بنەمایەک بۆ سەقامگیریی و ئاوەدانکردنەوەی دەڤەرەکە و گەڕانەوەی ئاوارەکان بۆ شوێنەکانیان.
سەرۆکی حکومەت ، تیشکی خستە سەر بەردەوامیی پرۆسەی چاکسازییەکانی کابینەی نۆیەمی حکومەتی هەرێمی کوردستان، بە ئاراستەی هەمەجۆرکردنی سەرچاوەکانی داهات و بەهێزکردنی ژێرخانی ئابووری .

ھەواڵی زیاتر