“گازبرۆم” گۆڕه شوێنه‌وارییه‌كانى كفری نۆژه‌ن ده‌كاته‌وه
كاروان كه‌لاری/ باڵكێش
كۆمپانیای نه‌وتی گازبرۆمی ڕوسی ژماره‌یه‌ك گۆڕی شوێنه‌واریی له قه‌زاى كفری نۆژه‌ن ده‌كاته‌وه، كه مێژووه‌كه‌یان بۆ نزیكه‌ى 200 ساڵ پێش ئێستا ده‌گه‌ڕێته‌وه.
كۆمپانیای گازبرۆمی ڕوسی (لقی ڕۆژهەڵاتی ناوه‌ڕاست)، ڕاگه‌یه‌ندراوێكی بڵاوكردووه‌ته‌وه و ئاشكرای كردووه، كه له ساڵی پاره‌وه ده‌ستى به پرۆسه‌یه‌ك كردووه بۆ نۆژه‌نكردنه‌وه‌ى ژماره‌یه‌ك گۆڕی شوێنه‌واریی دێرین له سنورى قه‌زاى كفری.
ئاماژه‌ى به‌وه‌شكردووه، ئەو گۆڕانه دەکەونە بناری باوەشاسوار کە مێژووی کۆنترینیان بۆ نزیكەی 200 ساڵ پێش ئێستا دەگەڕێتەوە و پێکهاتووە لە ژوورێکی گومەزی چوار گۆشە یان چەند ژوورێک كه بەپێی ژمارەی مردووانی یەک بنەماڵە، هەر ژوورێکیش پێکهاتووە لە سێ بەشی بیناسازیی سەرەکی (کۆڵەکە، عەقد و گومەت) كه بە نەخش و زەخرەفە و هونەری بیناسازیی ڕازێنراونەتەوە و لە بەرد و گەچ و قسڵ و کەرەستەی سروشتی ناوچەکە دروست کراون.
گۆڕی “عومه‌ر ئاغا” یەکێکە لە دیارترین و گەورەترین ئەو گۆڕانه‌ى نۆژه‌نكراوه‌ته‌وه، کە مێژووەکەی دەگەڕێتەوە بۆ 1242ی کۆچی.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردووه، “كه کفری شارێکی دێرینە و پێگەیەکی گرنگ و پڕبایەخی لەمێژووی گەرمیاندا ھەیە و لە مێژەوە مەڵبەندێکی دێرینی ڕۆشنبیری و ئەدەبی بووە، بۆیه لەپێناو پاراستن و هێشتنەوەی ئەو سامانە شوینەوارییەی كه شارەکەی پێناسراوە، بە هەماهەنگی لەگەڵ بەرپرسانی ئیدارەی کفری و شوێنەواری کفری”، هەستاون بەو كاره.