كه‌شناسێكی دیاری عێراق: هه‌فته‌ی داهاتوو باران ده‌بارێت

كاروان كه‌لاری/ باڵكێش

كەشناسیی هەرێمی كوردستان پێشبینییەكانی كەش و هەوای بڵاوكردەوە و ڕایگه‌یاند، ئەمڕۆ ئاسمانی شارەكانی هەرێمی كوردستان ساماڵ و سبەی پەڵەهەور ده‌بێت.

بەڕێوه‌بەرایەتیی گشتیی كەشناسی و بومەلەرزەزانیی هەرێمی كوردستان ڕایده‌گه‌یه‌نێت، ئەمڕۆ چوار شه‌ممه‌، 14ی ئۆكتۆبه‌ر لە زۆربەی شارەكانی هەرێمی كوردستان ئاسمان ساماڵ دەبێت، پیشبینیشی كردووە، سبەی پەڵەهەور و نیمچە هەور بێت.

كه‌شناسی دیاری عێراق، واسق سەلامیش ده‌ڵێت، به‌پێی پێشبینییەكان لە كۆتایی هەفتەی داهاتوو لە عێراق بەگشتی و هەرێمی كوردستان بەتایبەتی باران دەبارێت و پلەكانی گەرماش نزم دەبنەوە.

ھەواڵی زیاتر