مه‌سرور بارزانی سه‌ردانی ڕانیه‌ ده‌كات

كاروان كه‌لاری/ باڵكێش

ئەمڕۆ سێشەممە، 13ی ئۆكتۆبه‌ر، کاتژمێر11 مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان سه‌ردانی ڕانیه‌ ده‌كات و بەردی بناغەی پردی دەربەندی ڕانیە دادەنێت.

پڕدی دەربەندی ڕانیە، پڕۆژەیەکی گرنگ و ستراتیژییه‌ لە سنوری ئیداره‌ی ڕاپەڕین و بە گوژمه‌ی 10 ملیار و300 ملیۆن دینارئەنجام دەدرێت. ئەم پردە ئاسانکاریی ته‌واو ده‌كات بۆ هاتووچۆی هاوڵاتیانی دەڤەری ڕاپەڕین و لەڕووی بازرگانیشەوە یارمه‌تیده‌رێكی باش ده‌بێت بۆ جوتیارانی ئەم ناوچەیە بۆ ئه‌وه‌ی بەروبوومەکانیان بگه‌یه‌نن بە بازاڕەکان.

ھەواڵی زیاتر