ئه‌مڕۆ شاندێكی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌ ده‌گاته‌ به‌غدا

كاروان كه‌لاری/ باڵكێش

بڕیاره‌ ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه‌، 13ی ئۆكتۆبه‌ر شاندێكی وەزارەتی پێشمەرگە بۆ تاووتوێكردنی سێ پرس سەردانی بەغداد بكات.

جەبار یاوەر، ئەمینداری گشتی وەزارەتی پێشمەرگە ڕایگەیاند، “دوای چەندین كۆبوونەوە لە نێوان هەردوولا، ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه‌ شاندێكی وەزارەتی پێشمەرگە سه‌ردانی بەغدا ده‌كات و لەگەڵ لیژنەی هەماهەنگیی سەربازی و ئەمنی وەزارەتی بەرگریی عێراق كۆده‌بێتەوە.”

وتیشی: “گفتوگۆكان لەسەر سێ بابەتی سەرەكی دەبێت لەوانە، دامەزراندنی ناوەندی هەماهەنگی لە نێوان ئەفسەرانی هێزەكانی پێشمەرگە و سوپای عیراق، دامەزراندنی هێڵی هاوبەشی بەرگری، ئەنجامدانی ئۆپەراسیۆنی سەربازیی دژی داعش و هەمووشیان له‌ سنوری پارێزگاكانی كەركوك و دیالە و نەینەوا دەبن.”

ھەواڵی زیاتر