كۆبوونه‌وه‌ی سێ سه‌رۆكایه‌تییه‌كه‌ی هه‌رێم و به‌رهه‌م ساڵح كۆتایی هات

كاروان كه‌لاری/ باڵكێش

نيوه‌ڕۆى ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه‌ 12ی ئۆكتۆبه‌ر، سەرۆککۆماری عێراق و هه‌ر سێ سه‌رۆكايه‌تييه‌كانى هه‌رێمى كوردستان كۆبوونه‌وه له‌ سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێمی كوردستان كۆبوونه‌وه‌.‌

له‌ كۆبوونه‌وه‌كه‌دا باری قورسی‌ دارايى و ئه‌منى و ته‌ندروستي له‌ عێراق و هه‌رێمى كوردستان تاووتوێكراوه‌ و پشتيوانيى بۆ هه‌نگاوه‌كانى حكومه‌ت و دامه‌زراوه‌ ده‌ستوورييه‌ فيدراڵييه‌كان دووپاتكراوه‌ته‌وه‌ بۆ پاراستنى ئاسايش و سه‌قامگيری عێراق، به‌تايبه‌ت ڕه‌خساندنى كه‌شێكى سه‌قامگير و له‌بار بۆ كار و ئه‌ركى نوێنه‌رايه‌تيى وڵاتانى دۆست و نێرده‌ نێوده‌وڵه‌تييه‌كان له‌ عێراقدا.

پرسی‌ ئه‌نجامدانى هه‌ڵبژاردنى پێشوه‌خته‌ى عێراق، ته‌وه‌رێكی تری كۆبوونه‌وه‌كه‌ بووه‌ و تیایدا پشتيوانی خۆیان بۆ زه‌مينه‌سازیی بۆ هه‌ڵبژاردنێكى سه‌ركه‌وتوو له‌ عێراق ده‌ربڕیوه‌، دۆخی ناوچه‌ كوردستانییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی ئیداره‌ی هه‌رێمی كوردستان و جێبه‌جێكردنى مادده‌ى (١٤٠)ى ده‌ستووری عێراقیش گفتوگۆكراوه‌ و جه‌خت له‌ به‌رده‌واميى گفتوگۆ بۆ چاره‌سه‌ركردنى سه‌رجه‌م كێشه‌كانى ئه‌و ناوچانه‌ كراوه‌ته‌وه‌.

سه‌رۆككۆمار و سێ سه‌رۆكایه‌تییه‌كه‌ی هه‌رێمی كوردستان، پشتگيريى خۆیان بۆ دوایین ڕێككه‌وتنى نێوان حكومه‌تى هه‌رێم و حكومه‌تی عێراق بۆ ئاساييكردنه‌وه‌ى دۆخى ‌شنگال و گه‌ڕانه‌وه‌ى ئاواره‌كان دووپاتكردووه‌ته‌وه‌، هه‌موو هه‌وڵێكى گۆڕينى ديموگرافى ناوچه‌ كوردستانییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی ئیداره‌ی هه‌رێمی كوردستانیشیان ڕه‌تكردووه‌ته‌وه‌ و داوایان له‌ حكومه‌تی عێراقیش كردووه‌ كردووه‌، ميكانيزمى ئاسايشى ناوچه‌ كوردستانییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی ئیداره‌ی هه‌رێمی كوردستان، ده‌سته‌به‌ر بكات.

سه‌رۆككۆمار و سێ سه‌رۆكایه‌تییه‌كه‌ی هه‌رێمی كوردستان، تیرۆكردنی (غازى ساڵخ ئاليخانى)، به‌ڕێوه‌به‌ری ئاسایشی گومركی سه‌رزێڕێی پارێزگای دهۆكیشیان شه‌رمه‌زار كرد.

ھەواڵی زیاتر