كاروان كه‌لاری/ باڵكێش
بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی ڕۆژئاوای سلێمانی ڕایگه‌یاند، “ژن و پیاوێكی بازرگانی ماددە هۆشبەرەکانیان دەستگیرکردووە، دەشڵێت، 4 کەسی دیکەشیان بە تۆمەتی بەکارهێنانی ماددە هۆشبەرەکان دەستگیرکردووە.”
بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی ڕۆژئاوای سلێمانی ڕایده‌گه‌یه‌نێت، “لە بازگەی بانی مەقان، ژنە بازرگانێکی ماددە هۆشبەرەکان و بەکارهێنەرێکیشیان بە بڕێک ماددەی هۆشبەرەوە دەستگیرکردووه”
ئه‌وه‌شی خستووه‌ته‌ڕوو، “كه تۆمه‌تباره‌كان به ڕه‌گه‌ز عه‌ره‌بن و دانیشتووی شاری سلێمانین و ماددە هۆشبەرەکانیان لە بەغداوە هێناوه و ویستوویانه بیبه‌نه ناو شاری سلێمانی.”
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردووه، “كه هێزەکانیان 4 کەسی دیکەیان لەسەر ماددە هۆشبەرەکان دەستگیركردووه، یه‌كێكیان بازرگانە و 3 کەسیشیان بەکارهێنەرن، ناسنامه‌ی تۆمه‌تبارانیشی ئاشكرا كردووه و ده‌ڵێت، کەسێکیان بە ڕەگەز سورییە و سێ کەسیشیان کوردن.”