وتەبێژی پۆلیسی هاتووچۆی هەولێر ئەمڕۆ دووشەممە، داوایەک ئاراستەی یانەی وەرزشی پایسکل سواری هەولێر دەکات کە شوێنی سەلامەت بۆ راهێنان هەڵبژێرن.
لە پۆستێکی تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبووک فازڵ حاجی وتەبێژی پۆلیسی هاتووچۆی هەولێر، داواکارییەک ئاراستە یانەی وەرزشی پاسکیل سواری هەولێر دەکات. دەڵێت “لە ڕووی یاساییەوە قەدەغەیە پیادە و پایسکل سوار و عارەبانە لەسەر ڕێگای خێرا بڕۆن چونکە بە هۆی خێرایی ئۆتۆمبێلەکان ئەگەری ڕوداوی جەرگبڕ هەیە”
وتەبێژەکەی هاتووچۆ باس لەوە دەکات کە پێشتر بە نووسراوی فەڕمی ئاگاداری یانەکە کراوەتەوە و ناکرێت ئەو بابەتە پشتگوێ بخەن. هەروەها داوا دەکات کە شوێنی گونجاوتر بۆ ڕاهێنانی وەرزشکارەکانیان هەڵبژێرن.