كەجەکە: ڕێککەوتنەکەی شنگال قبووڵناکرێت

کۆما جڤاکێن کوردستان (کەجەکە) راگەیەنراوێکی لەبارەی رێککەوتنی نێوان هەرێمی کوردستان و حکومەتی عێراق لەسەر بەڕێوەبردنی شنگال لە رووی ئەمنی و ئیدارییەوە بڵاوکردەوە و ڕایگەیاند، بڕیارێک کە بەڕێوەبەرایەتی خۆسەری شنگال و گەلەکەی لە ناویدا جێنەگرن، قبووڵناکرێت. و ئاماژەی بەوەشکردووە، ئەنجوومەنی خۆسەری دیموکراتیکی شنگال رەوا و فەرمییە. ئەوانەی کە کۆمەڵگای ئێزدیان لە ناو قڕکردن هێشتەوە و رایانکرد، بەوانەی کە کۆمەڵگای ئێزدیان پاراستووە، دەڵێن “ئەو هێزەی دەبێت بکرێتە دەرەوە” ئەمەش نایاسایی، نائەخلاقی، نامرۆڤانە و بێویژدانییە.

دەقی راگەیەنراوی کەجەکە

“لە بەرواری ٩ی تشرینی یەکەمدا لەسەر ناوی حکومەتی عێراق و حکومەتی باشوری کوردستان راگەیێنرا کە لە بارەی دواڕۆژی شەنگالەوە رێکەوتنێک ئیمزا کراوە. وردەکاریەکان و لایەنەکانی رێکوتنەکە بە بەرفراوانی ئاشکرا نەکراون. ئەنجومەنی خۆسەریی دیمۆکراتیکی شەنگال لە راگەیێنراوێکدا، ئاماژەی بەوە کرد کە ئەوان ئاگایان لەو رێکەوتنە نیە و بڕیارەکان لە دەرەوەی ئیرادەی ئەوانەوە دراون و لە چاوپێکەوتن و رێکەوتنەکەدا جێگایان نەکراوەتەوە. بڕیارێک کە بەڕێوەبەرایەتی خۆسەری شەنگال و گەلەکەی لە ناویدا جێنەگرن، قبوڵ ناکریت. کۆمەڵگای ئێزدی، پارتە ئێزدیەکان، بە دەیان پەرلەمانتاری عێراق و عەشیرەتەکان پشتیوانیان لەو لێدوانەی بەڕێوەبەرایەتی خۆسەری شەنگل کرد. بۆیە ئێمە پشتیوانی لە لێدوانی خاوەنە رەسەنەکانی شەنگال، ئیرادەی شەنگال و بەریوەبەرایەتی خۆسەر دەکەین.

جێگەی قبوڵکردن نیە، ئەو کەسانەی ئێزدیەکانیان لە ناو کۆمەڵکوژیدا هێشتەوە، بڕیاریان لەسەر بدەن

لە ٣ی ئابی ٢٠١٤، کاتێک داعش هێرشی کرد، ئەوانەی کۆمەڵگای ئێزدیان لە ناو کۆمەڵکوژی و فەرماندا هێشتەوە، جێگەی قبوڵ نیە کە رۆڵەکانی شەنگال کە شەنگالیان رزگار کرد لە دەرەوەی یاساکان و ئەو هێزەی بڕیاری لەسەر دراوە، بهێڵنەوە. ئەنجومەنی خۆسەری دیمۆکراتیکی شەنگال رەوا و فەرمینە. ئەوانەی کە کۆمەڵگای ئێزدیان لە ناو قڕکردن هێشتەوە و رایانکرد، بەوانەی کە کۆمەڵگای ئێزدیان پاراستووە، دەڵێن، ‘ئەو هێزەی دەبێت بکرێتە دەرەوە’، ئەمەش نایاسایی، نائەخلاقی، نامرۆڤانە و بێویژدانیە. ئەوانەی بوون بە هۆکاری ئەوەی ژنانی ئیزدی لە بازاڕەکانی کۆیلایەتیدا بفرۆشرێن، نابێت لە بارەی کۆمەڵگای ئێزدی و شەنگالەوە خاوەن بڕیار بن.

بەو واتایە دەێت کە لە دواڕۆژیشدا فەرمان و کۆمەڵکوژیەکان بەردەوام دەبن

ئەو رێکەوتن و چاوپێکەتنانەی جێگا بۆ ئەنجومەنی خۆسەری دیمۆکراتیکی شەنگال و گەلی شەنگال ناکەنەوە، بە واتای پشتگوێخستنی ئیرادەی کۆمەڵگای کوردی ئێزدیی شەنگال دێت.

فەلاکەتە گەورەترەکەش ئەوەیە کە ئەمانە لە ژێر چاودێری نەتەوە یەکگرتووەکاندا بەڕێوە دەچێت. ئەو رێکەوتن و چاوپێکەوتنانەی لە پشت دەرگا داخراوەکان و بە دیپلۆماسیەکی شاراوە و بە شیوازی ‘کردم و روویدا’ بەو واتایە دێت کە لە دوارۆژیشدا فەرمان و کۆمەڵکوژی بەسەر کۆمەڵگای ئێزدیدا بەردەوام دەبیت.

ئەو لێدوانانە شەرمەزار دەکەین

راگەیاندنی پەدەکە، وەکو ناوەندی شەڕی تایبەت پرۆپاگەندە دەکات و دەڵێت “هێزەکانی پەکەکە لە ناوچەکە دەردەخرێن”. بەم پرۆپاگەندەیە ئەوە ئاشکرا دەکات کە ئامانجی ئەم رێکەوتنە شاراوەیە چیە کە گەلی شەنگال لەناویدا نیە. گەریلاکانی هەپەگە دوای ئەوەی کۆمەڵگای ئێزدیی لە فەرمان و قڕکردن رزگار کرد، پاراستنی ئاسایشی شەنگالیان رادەستی یەبەشە/یەژەشە کردەوە کە پێک هاتوون لە دانیشتووانی ئێزدیی هەرێمەکە و دواتر لە هەرێمەکە کشانەوە. ئێمە ئەو لێدوانانە شەرمەزار دەکەین کە بەشێکن لە پرۆپاگەندەی قێزەوەن و رەشکردن کە لە لایەن دەوڵەتی تورکەوە دەکرێت.

شتێکی سرۆشتیە کە بەڕیوەبەرایەتی خۆسەر کە کۆمەڵگای ئێزدیی شەنگال خۆی بە رێگای ئەوەوە بەرێوە ببات، لە ناو گوتوبێژەکانی دوارۆژیاندا، ببن بە ئەکتەری سەرەکی. مەرجە کە قۆناغی چاوپێکەوتن و بڕیاردان بە بەشداریی بەڕێوەبەرایەتی خۆسەر بەرێوە ببرێت، چونکە ئەو بەڕێوەبەریە نوێنەرایەتی گەلی شەنگال دەکات. هەڵوێستەکانی دەرەوەی ئەمە مەترسیدارن و جێگای قبوڵکردن نین.

دەبێت گەلەکەمان لە هەموو شوێنێک دەست بە جموجوڵ بکات

دەبێت گەلەکەمان لە هەموو شوێنێک لە دژی ئەم بارودۆخە هەڵوێستی خۆی بنوێنێت و دەست بە جموجوڵ بکات. لە راستیدا ماوەی ٦ ساڵە سیستمێکی پاراستن و بەڕێوەبەری لەسەر بنەمای خۆسەری لە شەنگال بوونی هەیە. بۆ ئەوەی ئەمە لە چوارچێوەی پەیمانەکاندا قبوڵ بکرێت، دەبێت بە بێوەستان تێکۆشان بەڕێوە بچێت. ئێمە بانگەوازی ئاڕاستەی نەتەوە یەکگرتووەکان و رێکخراوە نێودەوڵەتیەکان دەکەین کە لە بەرامبەر ئەم هەڵوێستە ناڕاستانە کە مەترسیان هەیە بۆ سەر ژیان و دوارۆژی کۆمەڵگای ئێزدی، هەڵوێستیان بنوێنن.”

حکومەتی عێراق و هەرێمی کوردستان رۆژی شەممە 2020/10/10 دەقی رێککەوتنەکەی نێوانیان لەسەر شارۆچکەی شنگال بڵاوکردەوە.

ھەواڵی زیاتر