“ئەمریکا سنووری ماددەی 140ی پێشکەشی بارزانی کرد”

پەرلەمانتارێکی عێراق دەڵێ” باڵیۆزی ئەمریکا بە جێبەجێکردنی ماددەی 140 کازمی و بارزانی خەڵاتکردووە و ( شنگال، ئامرلی، دووزخورماتوو، دەشتی نەینەوا و کەرکووک)ی گەڕاندووەتەوە بۆ سەر هەرێمی کوردستان.

کازم سەیادی، پەرلەمانتاری عێراق لە فراکسیۆنی مەواتن لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبووک نووسیویەتی” باڵیۆزی ئەمریکا بە جێبەجێکردنی ماددەی 140 کازمی و بارزانی خەڵاتکردووە و ( شنگال، ئامرلی، دووزخورماتوو، دەشتی نەینەوا و کەرکووک)ی گەڕاندووەتەوە بۆ سەر هەرێمی کوردستان”.

سەیادی کە بە پەرلەمانتارێکی دژە کورد و سوننە ناسراوە، نوسیویشیەتی”کازمی دەیەوێ لەماوەی سەرۆکایەتییەکەیدا هەموو داواکارییەکانی هەرێمی کوردستان جێبەجێ بکات”.

ئاماژەی بەوەشکردووە، ئەو پەرلەمانتارانەی دەنگیان بە مستەفا کازمی-دا بۆ ئەوەی ببێتە سەرۆکوەزیران، لەم “خیانەت”ەی بێدەنگ نابن.

ھەواڵی زیاتر