ئاسایشی ڕاپه‌ڕین ده‌ستگیركردنی چه‌ند تۆمه‌تبارێكی ڕاگه‌یاند

كاروان كه‌لاری/ باڵكێش

وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی ڕاپەڕین له‌ لێدوانێكی ڕۆژنامه‌وانیدا ڕایگه‌یاند، لەلایەن هێزەكانیانەوە پێنج كەس بە تۆمەتی بازرگانیكردن و بەكارهێنانی ماددەی هۆشبەر دەستگیر كراون.

محەمەد فازڵ، وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی ڕاپەڕین وتیشی: “سێ تۆمەتباری ماددەی هۆشبەر لەلایەن هێزەكانی ئاسایشی قەڵادزێ و بنكەی ئاسایشی زەڵێ كە بڕی دوو كیلۆگرام ماددەی هۆشبەر لە جۆری كریستاڵیان پێبوە دەسگیركراون.”

ئەوەشی خستەڕوو: “كه‌ دوو تۆمەتباری دیكە لەلایەن ئاسایشی ئیسێوەی سەربە ئاسایشی قەڵادزێ كیلۆیەك و 100 گرام مادەی هۆشبەره‌وه‌ لەجۆری كریستاڵ دەسگیركراون.”

ھەواڵی زیاتر