له‌ كفری حه‌وت هه‌زار نه‌مام ده‌چێنرێت

كاروان كه‌لاری/ باڵكێش

ئه‌مڕۆ چوار شه‌ممه‌، سه‌رۆكایه‌تی شاره‌وانی كفری چاندنی حه‌وت هه‌زار نه‌مامی ڕاگه‌یاند و ده‌یانه‌وێت ده‌روازه‌كان و چه‌ند شوێنێكی تری شاره‌كه‌ی پێ سه‌وز بكه‌ن.

قادر وه‌یس، سه‌رۆكی شاره‌وانی كفری به‌ تۆری میدیایی باڵكێشی ڕاگه‌یاند: “وه‌كو سه‌رۆكایه‌تی شاره‌وانی كفری بڕیارمانداوه‌ حه‌وت هه‌زار نه‌مام له‌ شاره‌كه‌دا بچێنین، بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش له‌ 2ی مانگه‌وه‌ ده‌ستمان به‌م هه‌ڵمه‌ته‌ كردووه‌ و قۆناغی یه‌كه‌م ده‌روازه‌ی كفری- خورماتوومان ته‌واو كردووه‌.”

وتیشی: “له‌ ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌، 7ی ئۆكتۆبه‌ر، ده‌ستمان به‌ قۆناغی دووه‌م كرد و به ‌هاوكاری فه‌رمانگه‌كانی كفری و قایمقامیه‌ت و نوێنه‌ری سه‌رۆكایه‌تی شاره‌وانییه‌كانی گه‌رمیان توانیمان به‌شێك له‌و حه‌وت هه‌زار نه‌مامه‌ی كه‌ ئاماده‌مان كردوون له‌ پانتایی دوو دۆنم له‌ ده‌روازه‌ی كفری – كه‌لاردا بچێنین.”

باسی له‌وه‌شكرد: “كه‌ شوێنه‌كانی تریشیان ئاماده‌ كردووه و هه‌ڵمه‌ته‌كه‌ش به‌رده‌وام ده‌بێت، ‌مەبەستیش له‌م هه‌ڵمه‌ته‌ زیادكردنی ڕووبەری سەوزایی و بایەخدانە بە ژینگه‌ی شاره‌كه‌.”‌

ھەواڵی زیاتر