پۆلیسی سلێمانی داواكراوێك ڕاده‌ستی دادگای هه‌ولێر ده‌كات

كاروان كه‌لاری/ باڵكێش

بەڕێوەبەرایەتی‌ پۆلیسی‌ سلێمانی ڕایدەگەیەنێت: “تۆمەتبارێكیان دەستگیركردووه‌ كە لەلایەن دادگای‌ هەولێرەوە داواكراوه‌.

بەڕێوەبەرایەتی‌ پۆلیسی‌ سلێمانی بڵاویكردەوە: “دوای ئاگاداركردنه‌وه‌مان له‌لایه‌ن دادگای‌ لێكۆڵینەوەی‌ دەشتی‌ هەولێره‌وه‌ لە بوونی‌‌ تۆمەتبارێكی‌ داواكراو كە له‌ شاری سلێمانییه‌، لێكۆڵینەوەمان دەستپێكردووه‌ و توانیومانه‌ تۆمەتبارەكە دەستگیربكه‌ین.”

ئاماژەی بەوەشكردووه‌: “تۆمەتباره‌كه‌ به‌ یاسای سزادانی‌ عێراقی‌ لەلایەن دادگای‌ هەولێرەوه داواكراوە، بەهۆی‌ ئەوەی‌ لەساڵی‌ 2017دا كەسێكی‌ كوشتووه.

ئه‌وه‌شی خستووه‌ته‌ڕوو: “تائێستا تۆمەتباره‌كه‌ بە بڕیاری‌ دادوەری‌ لێكۆڵینەوەی سلێمانی ڕاگیراوە و دوای‌ گرتنەبەری‌ ڕێكارە یاساییەكان، ڕەوانەی‌ دادگای‌ لێكۆڵینەوەی‌ دەشتی‌ هەولێر دەكرێتەوە.”

ھەواڵی زیاتر