كاروان كه‌لاری/ باڵكێش
له كاتژمێر11ی پێشنیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه، 7ی ئۆكتۆبه‌ره‌وه ئەنجومەنی وەزیرانی هه‌رێمی كوردستان بەسەرپەرشتی مەسرور بارزانی، سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران و ئامادەبوونی قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران، له كۆبوونه‌وه‌دایه.
ئه‌م كۆبوونه‌وه‌یه‌ی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران هه‌فتانه‌یه و هه‌موو ڕۆژانی چوار شه‌ممه ئه‌نجامده‌درێت بۆ به‌دواداچوونی كاروباری وه‌زاره‌ت و ده‌سته‌كان و تاووتوێكردنی ڕه‌وشی هه‌مه‌جۆری هه‌رێمی كوردستان و عێراق و گفتوگۆكردن له‌باره‌ی ئه‌و ته‌وه‌رانه‌ی كه دیاری ده‌كرێن.
