كاروان كهلاری/ باڵكێش
پارێزگاری سلێمانی ڕایدهگهیهنێت، یەکەم پارێزگا کە کۆرۆنای تێدا تۆمارکرا، سلێمانی بوو، هەموو شارەکانی تریش دڵنیا دەکەمەوە، کە لە دوو هەفتەی داهاتوودا وەکو سلێمانییان لێدێت و دۆخەکەش بەمجۆرە بەردەوام بێت، کارەساتی مرۆیی ڕوودەدات.
هەڤاڵ ئەبوبەکر، پارێزگاری سلێمانی، ئەمڕۆ چوارشهممه، 7ی ئۆكتۆبهر لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند، “تاکە هۆکار بۆ خۆپاراستن لە کۆرۆنا خۆپارێزییە، ئەرکی دامودەزگا تەندروستییەکان و حکومەتیشه چارەسەری پێویست دابین بکهن بۆ ئەوانەی کە باری تەندروستییان مەترسیدار و ناجێگیرە.”
وتیشی، “هۆكاری زیادبوونی كۆرۆنا له سلێمانی دەگەڕێتەوە بۆ بارودۆخی بژێوی ژیانی خەڵک، ئەو سەرمایە مرۆییەی كه لە کەرتی تەندروستیدا هەمانە، خراپی بارودۆخی ئابووریی کاریگەری لەسەر دروستکردوون، بۆیه پێشکەشکردنی خزمەتگوزاری لەئاستی پێویستدا نیە، ئێستاش لە وەرزی پایزیداین و هاوڵاتیان هەندێک پەتا دەگرن و لێیان قورس دەکات، دواتر پێیان وایە پەتای وەرزییە، بهڵام کاتێك دێنه نەخۆشخانەکانی ئێمە بارودۆخیان زۆر خراپ دهبێت.”
ئاماژەی بەوەشکرد، هۆکارێكی تری زیادبوونی ئامارەکانی کۆرۆنا ئەوەیە، لە کەمپی مەخمور تا کۆیە و کەرکوک و ئیدارەكانی گەرمیان و ڕاپەڕین و هەڵەبجە و هەولێر دێنە سلێمانی، کاتێک گیان لەدەستدەدەن، ئامارەکە لەسەر سلێمانی هەژمار دەکرێت، بهڵام لە سلێمانی هەموو ئەو ژمارانەی کە بڵاودەکرێنەوە
پارێزگاری سلێمانی رایدهگهیهنێت، یەکەم پارێزگا کە کۆرۆنای تێدا تۆمارکرا، سلێمانی بوو، هەموو شارەکانی دیکەش دڵنیا دەکەمەوە، کە لە دوو هەفتەی داهاتوودا وەکو سلێمانییان لێدێت و دۆخەکەش بەمجۆرە بەردەوام بێت، کارەساتی مرۆیی ڕوودەدات.
هەڤاڵ ئەبوبەکر، پارێزگاری سلێمانی ئەمڕۆ چوار شهممه، 7ی ئۆكتۆبهر لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند، “تاکە هۆکار بۆ خۆپاراستن لە کۆرۆنا خۆپارێزییە، ئەرکی دامودەزگا تەندروستییەکان و حکومەته چارەسەری پێویست دابین بکهن بۆ ئەوانەی کە باری تەندروستییان مەترسیدار و ناجێگیرە.”
پارێزگاری سلێمانی وتیشی، “هۆكاری زیادبوونی كۆرۆنا له سلێمانی دەگەڕێتەوە بۆ بارودۆخی بژێوی ژیانی خەڵک، ئەو سەرمایە مرۆییەی لە کەرتی تەندروستی هەمانە ،خراپی بارودۆخی ئابووریی کاریگەری لەسەر دروستکردوون، پێشکەشکردنی خزمەتگوزاری لەئاستی پێویستدا نیە، ئێستا لە وەرزی پایزیداین و هاوڵاتیان هەندێک پەتا دەگرن و لێیان قورس دەکات، دواتر پێیان وایە پەتای وەرزییە، بهڵام کاتێك دێنه نەخۆشخانەکانی ئێمە بارودۆخیان زۆر خراپ دهبێت.”
ئاماژەی بەوەشکرد، هۆکارێكی تری زیادبوونی ئامارەکانی کۆرۆنا ئەوەیە، لە کەمپی مەخمور تا کۆیە و کەرکوک و ئیدارەی گەرمیان و ڕاپەڕین و هەڵەبجە و ژمارەیەک لە هەولێر دێنە سلێمانی، بکاتێک گیان لەدەستدەدەن، ئامارەکە لەسەر سلێمانی هەژمار دەکرێت، بهڵام لە سلێمانی هەموو ئەو ژمارانەی کە بڵاودەکرێنەوە ڕاستەقینەن و هیچ کەسێک ناشاردرێتەوە.”
ئەوەشی خستەڕوو، “قەدەغەی هاتوچۆ و کەرەنتینەکردن لەم قۆناغەدا هیچ سودێک ناگەیەنێت، چونکە ئێستا نەخۆشییەکە چووەتە ناو ماڵەکانەوە و هیچ ماڵێک نیە ئێستا حاڵەتێکی توشبوونی تێدا نەبێت، دەگمەنە خێزانێک بدۆزیتەوە کە بەرکەوتەیان نەبێت، بۆیە لە ئێستادا پێویستمان بە ئیدارەدانە بەشێوازێکی تر کە دوو بنەمایە، خۆپارێزی خەڵک و ئامادەسازیی دامودەزگاكانی دەوڵەت بۆ پێشکەشکردنی خزمەتگوزاری.”
استەقینەن و هیچ کەسێک ناشاردرێتەوە.”
ئەوەشی خستەڕوو، “قەدەغەی هاتوچۆ و کەرەنتینەکردن لەم قۆناغەدا هیچ سودێک ناگەیەنێت، چونکە ئێستا نەخۆشییەکە چووەتە ناو ماڵەکانەوە و ماڵێک نیە توشبوویهكی نەبێت، دەگمەنە خێزانێک بدۆزیتەوە کە بەرکەوتەیان نەبێت، بۆیە لە ئێستادا پێویستمان بە ئیدارەدانە بەشێوازێکی تر کە دوو بنەمایە، خۆپارێزی خەڵک و ئامادەسازیی دامودەزگاكانی دەوڵەت بۆ پێشکەشکردنی خزمەتگوزاری.”