رۆژنامەنووسێک وەڵامی پەیامەکەی قوباد تاڵەبانی، بەبۆنەی کۆچی دوایی مام جەلالەوە دەداتەوە کە گوتبووی ” له لایه‌ن خه‌ڵكى مافیا و پیسخۆر و گه‌نده‌ڵه‌وه رێگریم لێده‌كرێت”.
سەرتیپ وەیسی، رۆژنامەنووسێکی نزیک لە یەکێتی و باڵی لاهور شێخ جەنگییە و لە پۆستێکیدا لە فەیسبووک بۆ قوباد تاڵەبانی دەنووسێت”كاك قوباد ئه‌وه‌ى پیسخۆر و گه‌نده‌ڵه بریتییه له ( داناى حاجى صاڵح) كه به رۆژى روناك دار سنەوبه‌ره‌كانى سلێمانى ده‌سوتێنێت و ده‌یكات به پڕۆژه، كه یه‌كێكه له بازرگان و سه‌رمایه‌داره‌كانى نزیك له خۆت و هه‌ر له‌سه‌ر قسه‌ى تۆ له بڕى قه‌ره‌بووكردنه‌وه زه‌وی (200) ملیۆن دۆلارى پێده‌درێت”.
دەقی پۆستەکەی سەرتیپ وەیسی
نامه‌یه‌ك بۆ قوباد تاڵه‌بانى
قوباد تاڵه‌بانى له ساڵیادى وه‌فاتى مام جه‌لالدا له نامه‌یه‌كدا بۆ باوكى ده‌نوسێت و ده‌ڵێت : باوكه له لایه‌ن خه‌ڵكى مافیا و پیسخۆر و گه‌نده‌ڵه‌وه رێگریم لێده‌كرێت.
منیش له نامه‌یه‌كدا به قوباد تاڵه‌بانى ده‌ڵێم :
* كاك قوباد ئه‌وه‌ى پیسخۆر و گه‌نده‌ڵه بریتییه له ( داناى حاجى صاڵح) كه به رۆژى روناك دار سنوبه‌ره‌كانى سلێمانى ده‌سوتێنێت و ده‌یكات به پڕۆژه، كه یه‌كێكه له بازرگان و سه‌رمایه‌داره‌كانى نزیك له خۆت و هه‌ر له‌سه‌ر قسه‌ى تۆ له بڕى قه‌ره‌بووكردنه‌وه زه‌وی (200) ملیۆن دۆلارى پێده‌درێت.
* ئه‌وانه‌ى پیسخۆر و گه‌نده‌ڵن، كه به‌شێكى داهاتى مه‌رزى په‌روێزخان بۆ ئیداره‌ى گشتیى ده‌به‌ن و پاشان له‌سه‌ر ئۆرگان و مه‌ڵبه‌ند و كادیران دابه‌شى ده‌كه‌ن.
*ئه‌وانه‌ى پیسخۆر و گه‌نده‌ڵن، كه پشكدارى له‌سه‌دا 35ى كۆمپانیاییه‌كى گه‌وره‌ى وه‌كو “ئاى كیوى” سویدى له‌سه‌ر ناوى رێكخراوى منداڵپارێزان ده‌خه‌نه سه‌ر ناوى كچه‌كه‌یان.
*ئه‌وانه پیسخۆر و گه‌نده‌ڵن، كه هه‌ڵده‌كوتنه سه‌ر فاروقى مه‌لا موسته‌فا و داوا ده‌كه‌ن پشكى له‌سه‌دا دووى خاوه‌نداریه‌تى یه‌كێتیى له كۆمپانیاى ئاسیا سێله‌وه بگوازنه‌وه سه‌ر ناوى خۆیان.
*ئه‌وانه پیسخۆر و گه‌نده‌ڵن، كه له مه‌رزى پاشماخ قاچاخچییه‌تى هێلكه و دونگ و جگه‌ره‌یان له نێوان خۆیان دابه‌شكردوه.
* قوباد گیان ئه‌وانه پیسخۆر و گه‌نده‌ڵن، كه به نا یاسایى كارى بازرگانى به زێڕ له فڕۆكه‌خانه‌كان ئه‌نجامده‌ده‌ن.
* ئه‌وانه پیسخۆر و گه‌نده‌ڵن، كه نیوه‌ى زه‌وییه‌كانى سلێمانیان به ناوى خۆیان كردوه.
كاك قوباد :
دار هه‌ڵبڕه، سه‌گى دز دیاره، بۆیه كه‌س مه‌كه به پیسخۆر و گه‌نده‌ڵ !!!