عێراق: سبەی مووچە دابەش دەکرێت

نووسینگەی وەزیری دارایی عێراق ڕیگەیاند، لەسەر راسپاردەی مستەفا کازمی سەرۆکوەزیرانی عێراق، وەزارەتی دارایی عێراق بڕیاریداوە لە سبەی چوارشەممەوە دابەشکردنی مووچەی دواکەوتووی مانگی ئەیلوولی فەرمانبەرانی دەستپێبکات و بەردەوامیش دەبێت.

ئاماژەی بەوەکردووە، وەزارەتی دارایی پابەندە بە جێبەجێکردنی بەڵێن و پابەندبوونە یاساییەکان لەگەڵ کەمی لە رادەبەدری داهاتی وڵات، خوازیاری هاوکارین لەگەڵ پەرلەمان و لایەنە پەیوەندارەکان بەمەبەستی چارەسەرکردنی خێرای قەیرانی ئێستای ئابووریی و دارایی وڵات.

وەزارەتی دارایی وتیشی” گوشاری دارایی لە وڵات بەردەوام دەبێت، سەرچاوەی سەرەکی داهاتی وڵات لە داهاتی نەوت لە ژێر کاریگەری بەردەوامی دابەزینی خواستی جیهانیی و بڵابوونەوەی پەتای کۆرۆنایە.
هەروەها دەشڵێت تیمی کار بە سەرۆکایەتی وەزارەتی دارایی، “کاغەزە سپییەکە”ی بۆ چاکسازیی ئابووری تەواوکردووە، وەزارەت لە سەروبەندی داڕشتنی کۆتایی بودجەی 2021-2023یە، متمانەیان بەوەیە کە پرۆسەی چاکسازیی و گۆڕانکاریی، هێزی زیاتر بە ئابووری دەدات و دەبێت هۆی بەرزبوونەوەی بژێوی گەل”.

ھەواڵی زیاتر