كاروان كه‌لاری/ باڵكێش
دوای 40 ڕۆژ له كۆچی دوایی بابه شێخ، ڕابه‌ری ڕۆحیی كۆچكردووی ئێزدییه‌كان، میر و ئه‌نجومه‌نی ڕۆحانیی ئێزدییه‌كان به “ڕێككه‌وتن” ڕابهرێكی نوێ هه‌ڵده‌بژێرن و به‌ڕێوه‌به‌ری كاروباری ئێزدیه‌كانیش له وه‌زاره‌تی ئه‌وقافی هه‌رێمی كوردستان، ورده‌كاریی زیاتر ده‌خاته‌ڕوو.
خه‌یری بوزانی، به‌ڕێوه‌به‌ری كاروباری ئێزدیان له وه‌زاره‌تی ئه‌وقاف و كاروباری ئایینی هه‌رێمی كوردستان به تۆڕی میدیایی باڵكێشی ڕاگه‌یاند: “ده‌ستنیشانكردنی ڕابه‌ری ڕۆحیی نوێ بۆ ئێزیان دوای تێپه‌ڕبوونی 40 ڕۆژ ده‌بێت به‌سه‌ر كۆچی دوایی بابه شێخ، ڕابه‌ری ڕۆحیی كۆچكردووی ئێزیدیه‌كان.”
به‌ڕێوه‌به‌ری كاروباری ئێزدییه‌كان وتیشی: “چه‌ند كه‌سێك خۆیان بۆ ڕابه‌ری ڕۆحیی ئێزدییه‌كان هه‌ڵده‌بژێرن، دواتر له‌نێوان میر و ئه‌نجومه‌نی ڕۆحانیی ئێزدییه‌كان “به‌ڕێككه‌وتن” كه‌سێك له‌وانه داده‌نرێت.”
ڕوونیشیكرده‌وه: “ئه‌و كه‌سه‌ی ده‌بێته ڕابه‌ری ڕۆحیی، مه‌رجه له بنه‌ماڵه‌ی شێخ فه‌خری ئادیانی بێت. پێویسته كه‌سایه‌تییه‌كی به‌هێزی هه‌بێت، له‌ناو ئێزدییه‌كاندا خۆشه‌ویست و ڕێزلێگیراو بێت، په‌یوه‌ندییه‌كی هه‌مه‌جۆری باشی هه‌بێت، شاره‌زایی ته‌واویشی له ئایینی ئێزدیان هه‌بێت و له‌لای میر و ئه‌نجومه‌نی ڕۆحانیش په‌سه‌ندكراوبێت.”
ئه‌نجومه‌نی باڵای ڕۆحانیی ئێزدییه‌كان، له 5 ئه‌ندام پێكدێت و له‌نزیك ناوچه‌ی شێخان دامه‌زراون، ئێزدییه “میره‌كانی جیهان”، سه‌رچاوه ئایینییه‌كه‌یان بابه شێخه، له‌ساڵی 1995 پۆستی سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی ئه‌نجومه‌نی باڵای ڕۆحانی پێسپێردراوه.
ئێواره‌ی 1ی ئۆكتۆبه‌ر، بابه شێخ (خه‌رتو حاجی ئیسماعیل)، ڕابه‌ری ڕۆحیی ئێزدییه‌كان له ته‌مه‌نی 87 ساڵی و به‌هۆی كۆرۆناوه له نه‌خۆشخانه‌یه‌كی شاری هه‌ولێر گیانی له‌ده‌ستدا.