كاروان كه‌لاری/ باڵكێش
دوێنێ دووشەممە، 6ی ئۆكتۆبه‌ر، بەڕێوەبەرایەتییەكانی هاتووچۆی پارێزگاكانی هەولێر و سلێمانی و دهۆك كۆبوونەوە و چه‌ند بڕیارێكیان لەبارەی كەمكردنەوەی ڕۆتین و یەكخستنی ڕێكارەكانی گواستنەوە و تۆماركردنی ئۆتۆمبێله‌وه دەركرد.
فازڵ حاجی وتەبێژی هاتوچۆی هەولێر ڕایگه‌یاند: “بەمەبەستی یەكخستنی شێوازی كاركردن و هەماهەنگی زیاتر لەنێوان بەرێوەبەرایەتییەكانی هاتووچۆ لەهەرێمی كوردستان، دوێنێ لەشاری دهۆك بەرێوەبەرانی هاتووچۆی پارێزگاكانی هەولێر و سلێمانی و دهۆك لە باڵەخانەی هاتووچۆی دهۆك كۆبوونەوە.
ئەوەشی خستەڕوو: “لەكۆبونەوەكەدا كە ژماره‌یه‌ك لە ئەفسەرانی پلە باڵای هەرسێ بەرێوەبەرایەتییه‌كه ئامادەبوون و بڕیاریان داوه لەسەر یەكخستنی ڕێكارەكانی تۆماركردن و گواستنەوەی “قەیدوبەیەكەوە بەستنی تۆڕی زانیاریە ئەلیكترۆنیەكان” و كۆمەلێك بابەتی تری پەیوەست بە هاتووچۆ.
ئه‌م بڕیاره بۆ یه‌كخستنه‌وه‌ی ڕێكاره‌كانی تۆماركرن و به‌یه‌كه‌وه به‌ستنی تۆڕی زانیارییه ئه‌لیكترۆنییه‌كانه، له‌مه‌ودوا ئۆتۆمبێلی ژماره هه‌ولێر له كامێراكانی هاتووچۆ بدات له سنوری پارێزگای سلێمانی و به‌پێچه‌وانه‌شه‌وه، تۆمار ده‌كرێت و زانیاری ته‌واو له‌باره‌ی ئه‌وه‌لیاتی شوناسی ئۆتۆمبێلی پارێزگاكانی هه‌رێمی كوردستان گشتگیر ده‌كرێت.