كاروان كه‌لاری/ باڵكێش
وته‌بێژی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ڕایده‌گه‌یه‌نێت: “وەزارەتی دارایی ئامادەکارییەکانی کردووە، ئەگەر هات و حکومەتی عێراق 320 ملیارەکەی نەنارد، ئه‌وا بژارده‌ی ترمان له‌به‌رده‌ستدایه.”
ئه‌مڕۆ سێ شه‌ممه 6ی ئۆكتۆبه‌ر، د. جوتیار عادل، وته‌بێژی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان ڕایگه‌یاند: “پێشتر له‌باره‌ی دابه‌شكردنی مووچه‌وه دڵنیاییمان داوه و ئه‌وله‌ویه‌تمان دابه‌شكردنی مووچه‌یه.”
ئاشكراشی كرد: “كه وەزارەتی دارایی ئامادەکارییەکانی کردووە، ئەگەر هات و حکومەتی عێراق 320 ملیارەکەی نەنارد، ئه‌وا ئێمه دوو بۆ سێ بژاردەیان له‌به‌رده‌ستدایه، به‌ڵام تاوەکو بەتەواوەتی دیراسەی نەکەین، ناتوانین ئاماژەی پێبکەین و وتیشی، لە ئایندەدا باسی بژاردەکان دەکەین.”