كاروان كه‌لاری/ باڵكێش
وه‌زاره‌تی ئه‌وقافی هه‌رێمی كوردستان بۆ ماوه‌ی هه‌فته‌یه‌ك پشووی بۆ فه‌رمانبه‌رانی ئێزدی ڕاده‌گه‌یه‌نێت، لە دامودەزگاكانی حكومەتی هەرێمی كوردستان.
ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه، 6ی ئۆكتۆبه‌ر، نه‌به‌ز ئیسماعیل، وته‌بێژی وەزارەتی ئەوقاف و كاروباری ئایینی حكومه‌تی هه‌رێم ڕایگەیاند: “بۆماوه‌ی هه‌فته‌یه‌ك و تاوه‌كو 13ی ئۆكتۆبه‌ر پشووی فەرمی دەبێت بۆ سەرجەم فەرمانبەرانی ئێزدی لە دامودەزگاكانی حكومەتی هەرێمی كوردستان.”
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد: “كه ئه‌و پشووه بەهۆی جەژنی (جەما)ی تایبەت بە ئێزدیەكانەوەیه كە ماوەی حه‌وت ڕۆژ ده‌خایه‌نێت.”