كاروان كه‌لاری/ باڵكێش
دوای توشبوون و مانه‌وه‌ی بۆ ماوه‌ی چه‌ند ڕۆژێك له نه‌خۆشخانه‌ی قه‌ڵای تایبه‌ت به كۆرۆنا له كه‌لار، ئەمڕۆ سێ شەممە (هێرش سه‌نگه‌ری)، په‌یامنێری پێشووی (ئێن ئار‌تی) و (كه‌ی ئێن ئێن) له گه‌رمیان گیانی له‌ده‌ستدا.
ئه‌مه له‌كاتێكدایه، كه چه‌ند ڕۆژێكه بەڕێوبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی هۆشداری دەداتە هاوڵاتیان و ده‌ڵێت، پابەندی بڕیار‌و ڕێنماییەكانی خۆپارێزی بن، چونكه بەهۆی گۆڕانی كەش و هەواوە ڤایرۆسەكە ڕووی لە هەڵكشان كردووە.