داعش گوندی ئیسڵاحی گوڵاڵه‌ی هاوه‌نباران كرد و بریندار هه‌یه‌

كاروان كه‌لاری/ باڵكێش

ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه‌، 5ی ئۆكتۆبه‌ر چه‌كدارانی داعش به‌ هاوه‌ن هێرشیان كردووه‌ته‌ سه‌ر گوندی ئیسڵاحی سه‌ر به‌ ناحیه‌ی گوڵاڵه‌ی قه‌زای خانه‌قین و به‌و هۆیه‌وه‌ پێنج كه‌س برینداربوون.

هه‌واڵنێری تۆڕی میدیایی باڵكێش له‌ ناحیه‌ی گوڵاڵه‌ ڕایگه‌یاند: “كاتژمێر7ی ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ دوو شه‌ممه‌، 5ی ئۆكتۆبه‌ر، چه‌كدارانی داعش پێنج گوله‌ هاوه‌نیان ئاراسته‌ی گوندی ئیسڵاحی سه‌ر به‌ ناحیه‌ی گوڵاڵه‌ی قه‌زای خانه‌قینی پارێزگای دیاله‌ كردووه‌.”

وتیشی: “پێنج كه‌س به‌هۆی هێرشه‌كه‌ی داعشه‌وه‌ برینداربوون به‌ناوه‌كانی (عه‌بدوالڕه‌زاق جه‌بار خه‌ڵه‌ف دوای زه‌یدی، زه‌هرا حسێن عه‌لی محی زه‌یدی، نه‌وره‌س عه‌باس عه‌بدوڵڵا محی زه‌یدی، ئیلاف حسێن عه‌لی محی زه‌یدی، منته‌زرئیبراهیم علی مخی زه‌یدی).

ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد: “كه‌ له‌ئێستادا برینداره‌كان گه‌یندراونه‌ته‌ نه‌خۆشخانه‌ی ناحیه‌ی گوڵاڵه و برینی دووانیان سه‌خته‌‌.”

ھەواڵی زیاتر