كاروان كه‌لاری/ باڵكێش
سێ ڕۆژ له‌مه‌وبه‌ر له ئۆپه‌راسیۆنێكی نهێنی ده‌زگا ئه‌منییه‌كانی هه‌رێم و ده‌زگای هه‌واڵگری عێراق، (ئه‌بو حه‌نین)، فه‌رمانده‌ی گشتی چه‌كدارانی داعش له په‌ڵكانه و هه‌ریه‌كه له (ئه‌بو جه‌نده‌ر) و (ئه‌بو حه‌یده‌ر)، كه دوو چه‌كداری ناسراوی داعشن له سنوره‌كه، كوژراون.
مه‌لا حه‌سه‌ن، ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای سه‌ڵاحه‌دین ورده‌كاریی ئۆپه‌راسیۆنه‌كه‌ی بۆ تۆڕی میدیایی باڵكێش ئاشكرا كرد و وتی: “سێ ڕۆژ له‌مه‌وبه‌ر ده‌زگا ئه‌منییه‌كانی هه‌رێم و ده‌زگای هه‌واڵگری عێراق، له گوندی (ئاخجه مه‌شهه‌د)ی باكووری شاری خورماتووی پارێزگای سه‌لاحه‌دین، ئۆپه‌راسیۆنێكی نهێنی هاوبه‌شیان ئه‌نجامداوه و له ئۆپه‌راسیۆنه‌كه‌دا (ئه‌بو حه‌نین)، فه‌رمانده‌ی گشتی چه‌كدارانی داعش له په‌ڵكانه و هه‌ردوو چه‌كداری ناسراوی داعش (ئه‌بو جه‌نده‌ر و ئه‌بو حه‌یده‌ر)یان كوشتووه.
ئاشكراشی كرد: “كه ئۆپه‌راسیۆنه‌كه زۆر سه‌خت بووه و تیایدا چه‌ند كارمه‌ندێكی ده‌زگا ئه‌منییه‌كان برینداربوونه.”
پێشتریش تۆڕی میدیایی باڵكێش وێنه و ناوی ئه‌م فه‌رمانده كوژراوه‌ی داعشی بڵاوكرده‌وه، ئه‌مه دووه‌م فه‌رمانده‌ی باڵای چه‌كدارانی داعشه له په‌ڵكانه، كه له‌لایه‌ن ده‌زگا ئه‌منییه‌كانی عێراق و هه‌رێمی كوردستانه‌وه كوژراون.

