ورده‌كاریی ته‌قه‌كردن له‌ ماڵی به‌رپرسه‌كه‌ی شاره‌وانی سلێمانی

كاروان كه‌لاری/ باڵكێش

دوای تێپه‌ڕبوونی زیاتر له‌ هه‌فته‌یه‌ك به‌سه‌ر ته‌قه‌كردن له‌ ماڵی به‌رپرسێكی شاره‌وانی سلێمانی، تائێستا ناسنامه‌ی هێرشكاره‌كان ئاشكرا نه‌كراوه‌ و ده‌ستگیر نه‌كراون.

هه‌فته‌ی ڕابردوو چه‌ند كه‌سێك به‌ چه‌كه‌وه‌ هێرشیان كرده‌ سه‌ر ماڵی (هاوار محه‌مه‌د)، به‌رپرسی به‌شی زیاده‌ڕۆیی شاره‌وانی ڕۆژهه‌ڵاتی سلێمانی و چه‌ند گوله‌یه‌كیان به‌ ماڵه‌كه‌یانه‌وه‌ نا، به‌ڵام زیانی گیانی و ماددی لێنه‌كه‌وته‌وه‌.

سه‌رده‌شت ڕه‌فیق، وته‌بێژی سه‌رۆكایه‌تی شاره‌وانی سلێمانی به‌ تۆڕی میدیایی باڵكیشی ڕاگه‌یاند: “هه‌فته‌ی ڕابردوو چه‌ند كه‌سێك ته‌قه‌یان له‌ ماڵی به‌رپرسی به‌شی زیاده‌ڕۆیی شاره‌وانی ڕۆژهه‌ڵات سه‌ر به‌ سه‌رۆكایه‌تی شاره‌وانی سلێمانی كردووه‌‌ و تائێستا ئه‌و هێرشكارانه‌ نه‌دۆزراونه‌ته‌وه‌ و ده‌ستگیرنه‌كراون.”

له‌باره‌ی هۆكار و ناسنامه‌ی هێرشكاره‌كانه‌وه‌ وتی: “ناوبراو هێچ كێشه‌یه‌كی كۆمه‌ڵایه‌تی نییه‌ و هێرشكاره‌كانیش دوو كه‌س بوون، له‌سه‌ر ماتۆڕسكیلێكه‌وه‌ ته‌قه‌یان كردووه‌ و هه‌ڵاتوون.”

ئاشكراشی كرد: “كه‌ ئه‌وان وه‌ك سه‌رۆكایه‌تی شاره‌وانی سلێمانی و ناوبراویش خۆی سكاڵایان تۆمار كردووه‌ و چاوه‌ڕوانن ده‌زگا ئه‌منییه‌كانی سلێمانی هێرشكاره‌كان بدۆزنه‌وه‌ و ده‌ستگیریان بكه‌ن و ڕووبه‌ڕووی یاسایان بكه‌نه‌وه‌.”

هه‌فته‌ی ڕابردوو چه‌ند كه‌سێك به‌ چه‌كه‌وه‌ هێرشیان كرده‌ سه‌ر ماڵی (هاوار محه‌مه‌د)، به‌رپرسی به‌شی زیاده‌ڕۆییه‌كان له‌ شاره‌وانی ڕۆژهه‌ڵات سه‌ر به‌ سه‌رۆكایه‌تی شاره‌وانی سلێمانی و ژه‌ند گوله‌یه‌كیان به‌ ماڵه‌كه‌یانه‌وه‌ ناو دواتر هه‌ڵاتن.

ھەواڵی زیاتر