مه‌سرور بارزانی ئاماده‌ی دانیشتنی ئه‌مڕۆی په‌رله‌مانی كوردستان ده‌بێت

كاروان كه‌لاری/ باڵكێش

ئه‌مڕۆ دووشه‌مه‌، 5ی ئۆكتۆبه‌ر په‌رله‌مانی كوردستان به‌ ئاماده‌بوونی سه‌رۆكی حكومه‌ت و جێگره‌كه‌ی و وه‌زیری دارایی كۆده‌بێته‌وه‌.

ڕۆژی شه‌ممه‌، 3ی ئۆكتۆبه‌ر، په‌رله‌مانی كوردستان ڕاگه‌یه‌ندراوێكی بڵاوكرده‌وه‌ و ڕایگه‌یاند، له‌سه‌ر داوای سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، ڕۆژی دووشه‌ممه‌، 5 ئۆكتۆبه‌ر، كاتژمێر 10ی پێشنیوه‌ڕۆ، دانیشتنی ژماره‌ (8)ی ئاسایی خولی پایزه‌ی ساڵی دووه‌م به‌ ئاماده‌بوونی سه‌رۆكی حكومه‌ت و جێگره‌كه‌ی و وه‌زیری دارایی ئه‌نجامده‌درێت بۆ خستنه‌ڕوو و گفتوگۆكردن بۆ ئه‌م پرسانه‌ی خواره‌وه‌:‌‌

1-هه‌نگاوه‌كانی جێبه‌جێكردنی پرۆسه‌ی چاكسازی له‌ كابینه‌ی نۆیه‌می حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، به‌تایبه‌ت هه‌نگاوه‌كانی جێبه‌جێكردنی یاسای چاكسازی له‌ مووچه‌ و ده‌رماڵه‌ و به‌خشین و ئیمتیازاته‌كان و خانه‌نشینی له‌ هه‌رێمی كوردستان

2-بارودۆخی دارایی هه‌رێمی كوردستان و دابه‌شكردنی مووچه.‌

3-دانوستانه‌كان له‌گه‌ڵ حكومه‌تی عێراق.

4-بارودۆخی ناوچه‌ كوردستانییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی ئیداره‌ی هه‌رێمی كوردستان.

5-لێكه‌وته‌كان و هه‌نگاوه‌كانی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی په‌تای كۆرۆنا.

ھەواڵی زیاتر