مه‌سرور بارزانی، سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان،331 ملیۆن دیناری بۆ دروستکردنی کارگەیەکی بەرهەمهێنانی ئۆکسجین تەرخانکرد.
وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، له راگه‌یه‌ندراوێكدا رایگەیاند “لە بەردەوامی پشتیوانییه‌كانی حکومەتی هەرێمی کوردستان بۆ بەرەنگاربوونەوەی نەخۆشی ڤایرۆسی کۆرۆنا، بە فەرمانی مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان بڕیاری خەرجکردنی بڕی (331.200.000) سێ سەد و سی و یەک ملیۆن و دووسەد هەزار دینار درا بۆ دروستکردن و دابینکردنی کارگەی بەرهەمهێنانی ئۆکسجین لە قەزای سۆران وەکو بەشێک لە پێداویستییە گرنگەکانی بەرەنگاربوونەوە و چارەسەری نەخۆشانی کۆرۆنا لە هەرێمی کوردستان”.