وێنه‌یه‌كی جه‌لال تاڵه‌بانی له‌ناو باڵه‌خانه‌ی په‌رله‌مانی كوردستان دانرا

كاروان كه‌لاری/ باڵكێش

په‌رله‌مانی كوردستان سێیه‌مین ساڵیادی كۆچی دوایی جه‌لال تاڵه‌بانی، سكرتێری كۆچكردووی یه‌كێتی نیشتیمانی كرده‌وه‌.

ئه‌مڕۆ یه‌ك شه‌ممه‌، 4ی ئۆكتۆبه‌ر، به ‌دانانی وێنه‌یه‌كی له‌ناو باڵه‌خانه‌ی په‌رله‌مانی كوردستان و تاجه‌ گوڵینه‌ی ده‌سته‌ی سه‌رۆكایه‌تی و فراكسۆنه‌كانی په‌رله‌مانی كوردستان‌، سێیه‌مین ساڵیادی كۆچی دوایی جه‌لال تاڵه‌بانی، سكرتێری كۆچكردووی یه‌كێتی نیشتیمانی كوردستانیان كرایه‌وه‌‌.

له‌ دوای كۆچی كۆچی دوایی ناوبراوه‌وه‌، بۆ یه‌كه‌مجاره‌ به‌م شێوه‌یه‌ بایه‌خ به‌ ساڵیادی مردنی له‌ په‌رله‌مانی كوردستان و له‌سه‌ر ئاستی سه‌ركرده‌ و سه‌رۆك و سكرتێری حیزبه‌كانی هه‌رێمی كوردستان بدرێت.

جه‌لال تاڵه‌بانی، 41 ساڵ سكرتێری یه‌كێتی نیشتیمانی كوردستان بوو، یه‌كه‌م سه‌رۆككۆماری كورد بوو له‌ عێراق دوای ساڵی 2003، بۆ ماوه‌ی سێ خول و تاوه‌كو ساته‌وه‌ختی مردنی سه‌رۆككۆمار بوو، ڕۆژی 3ی ئۆكتۆبه‌ری 2017، به‌هۆی نه‌خۆشییه‌وه‌، له‌ یه‌كێك له‌ نه‌خۆشخانه‌یه‌كی وڵاتی ئه‌ڵمانیا كۆچی دوایی كرد.‌

ھەواڵی زیاتر