كاروان كه‌لاری/ باڵكێش
بەڕێوەبەری پۆلیسی سلێمانی ڕایدەگەیەنێت، لەلایەن هێزەكانیانەوە 2 كەس بەتۆمەتی سووتاندنی دارسنەوبەرەكانی شاخی گۆیژە دەستگیركراون.”
عەمید ئاسۆ شێخ تەها، بەرێوەبەری پۆلیسی سلێمانی لە لێدوانێكی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند: “ئەمڕۆ یەك شەممە، 4ی ئۆكتۆبه‌ر، دوو كەسمان بەتۆمەتی سووتاندنی سنەوبەرەكانی شاخی گۆیژە دەستگیركردووە و دانیان بەتاوانەكانیاندا ناوە و لێكۆڵینەوە لەگەڵ ئەو دوو تۆمەتبارە بەردەوامە.”
به‌ڕێوه‌به‌ری پۆلیسی ناسنامه‌ی تۆمه‌تباره‌كانی ئاشكرا نه‌كرد، تۆڕی میدیایی باڵكێش بۆ ئاشكراكردنی ناسنامه‌ی تۆمه‌تباره‌كان په‌یوه‌ندی به سه‌ركه‌وت ئه‌حمه‌د، وته‌بێژی پۆلیسی سلێمانییه‌وه كرد، وه‌ڵامی په‌یوه‌ندییه‌كه‌ی نه‌دایه‌وه
