كاروان كهلاری/ باڵكێش
وەزیری ناوخۆی ههرێمی كوردستان ڕایدهگهیهنێت، ھەر كاتێك كۆبوونەوەكە كرا، ئەگەر پێویست بوو، بڕیاری قەدەغەی هاتووچۆ دەدەین.
ڕێبەر ئەحمەد، وەزیری ناوخۆی هەرێمی كوردستان ڕایگەیاندووه: “ئەوەی پێمان بكرێت بۆ ڕێگریكردن لە بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنا، درێغی ناكەین و ئەركی سەر شانی خۆمان بەجێ دێنین.”
دهشڵێت: “بەڵام ئێستا ناتوانم بڵێم قەدەغەی ھاتووچۆ ڕادەگەیەنین، چونكە پێویستمان بە بۆچوونی پارێزگارەكان و وەزیری تەندروستی و بەڕێوەبەری تەندروستیی شارەكانی ھەرێمی كوردستانە.