كاروان كه‌لاری/ باڵكێش
ڕووداوێكی هاتووچۆ لە سەر ڕێگای کۆیە – تەق تەق، له‌نزیك گوندی مه‌رزان ڕوویدا و بەهۆیەوە دایک و کچێک گیانیان لەدەستدا و دوو کەسی دیکەش برینداربوون کە باوک و کوڕێکن.
زاهیر محەمەد، بەڕێوەبەری هاتووچۆی کۆیە بە تۆڕی میدیایی باڵكێشی ڕاگەیاند: “پێشنیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ شه‌ممه، 3ی ئۆكتۆبه‌ر، لەسه‌ر ڕێگای كۆیه - تەق تەق، له‌نزیك گوندی مەرزان، ئۆتۆمبێلێک لە جۆری هۆندا ئەلەنتەرا کۆنتڕوڵی لەدەستداوە و خۆی کێشاوە بە پردێکدا، سه‌ره‌نجام دایك و كچێك گیانیان له‌ده‌ستداوه و كوڕ و باوكێكیش برینداربوون.”
وتیشی: “ئەو ژنەی گیانی لەدەستداوە ناوی “شەمام حمەد ئەمینە” و تەمەنی 39 ساڵە، کچەکەشی ناوی “لەنیا عەبدوڵایە” و تەمەنی 15 ساڵە.”
له‌ماوه‌ی ساڵی ٢٠١٩، زیاتر له 4 هه‌زار و 400 ڕووداوی هاتووچۆ له هه‌رێمی كوردستان ڕوویانداوە و به‌هۆیانه‌وه 575 كه‌س گیانیان له‌ده‌ستداوه و زیاتر له 6 هه‌زار و 800 كه‌سیش برینداربوونه.