كاروان كه‌لار/ باڵكێش
لەم هەفتەیەوە دەرچووانى قۆناغى 12ی ئامادەیى دەتوانن وشه‌ی تێپه‌ڕ و نهێنی (پاسۆرد و یوزه‌رنه‌یم) لە خوێندنگەکانیان وەربگرنەوە.
عەباس ئەکرەم، وتەبێژى وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى ڕایگەیاند: “وشه‌ی تێپه‌ڕو نهێنی (پاسۆرد و یوزه‌رنه‌یم) بۆ سەرجەم دەرچووانى 12ی ئامادەیى ئامادەکراوه و دوێنێش ڕه‌وانه‌ی وەزارەتى پەروەردە كراوه.”
ئاماژه به‌وه‌شده‌كات: “كه لەم هەفتەیەوە قوتابیان دەتوانن سەردانى قه‌تابخانه‌كانیان بکەن بۆ وه‌رگرتنه‌وه‌ی وشه‌ی تێپه‌ڕ و نهێنی (پاسۆرد و یوزه‌رنه‌یم) و وتیشی، پێویستە دەرچووان بەباشى (پاسۆرد و یوزەرنەیم)ەکانیان بپارێزن، چونکە دواتر لەڕێگەى ئه‌و (پاسۆرد و یوزەرنەیم)ه‌وه دەتوانن (زانکۆلاین) پڕبکەنەوە