كاروان كه‌لاری/ باڵكێش
سەرۆكی كۆریای باكوور، نامەیەك بۆ سەرۆكی ئەمریكا ده‌نێرێت و هیوای چاكبوونەوەی بۆ ده‌خوازێت.
(كیم جۆنگ ئۆن)، سەرۆكی كۆریای باكوور، نامەیەكی بۆ (دۆناڵد ترامپ)ی سەرۆكی ئەمریكا ناردووە و هیوای چاكبوونەوەی بۆ خواستووە.
سەرۆكی كۆریای باكوور له نامه‌كه‌یدا ده‌ڵێت: “هیوادارم تره‌مپ و میلانیای هاوسەری ئەو قۆناغە تێپەڕێنن و دۆخەكەیان ئاسایی ببێتەوە.”
ئه‌م نامه‌یه‌ی سەرۆكی كۆریای باكوور لەكاتێكدایە، كە پەیوەندییەكانی نێوان وڵاتەكەی و ئەمریكا تائێستا له ئاستێكی نه باش نه خراپدایه و دیاریش نییه به‌ره‌و چی ئاراسته‌یه‌ك ده‌ڕوات.