كاروان كه‌لاری/ باڵكێش
له هه‌شت مانگی ڕابردوودا 486 پیاو له‌لایه‌ن هاوسه‌ره‌كانیانه‌وه توندوتێژییان به‌رامبه‌ر كراوه
به‌پێی ئاماره‌كانی لیژنه‌ی تۆماركردن و به‌دواداچوونی كه‌یسه‌كان له یه‌كێتی پیاوانی كوردستان، له‌ماوه‌ی هه‌شت مانگی ڕابردوو له هه‌رێمی كوردستان، له (1ی1 تا 1ی8)، 486 حاڵه‌تی توندوتیژی ههمهجۆر به‌رامبه‌ر به پیاوان ئه‌نجامدراون و تۆماركراون.”
بورهان عه‌لی، سه‌رۆكی یه‌كێتی پیاوانی كوردستان به تۆڕی میدیایی باڵكێشی ڕاگه‌یاند: “له‌ماوه‌ی هه‌شت مانگی ڕابردوو له هه‌رێمی كوردستان، 486 كه‌یسی توندوتیژی ههمهجۆر به‌رامبه‌ر به پیاوان ئه‌نجامدراون و له یه‌كێتی پیاوانی كوردستان تۆماركراون.”
ده‌شڵێت: “له‌و ژماره‌یه، 77 كه‌یسی له‌لایه‌ن یه‌كێتی پیاوانی كوردستانه‌وه چاره‌سه‌ر كراون و كه‌یسه‌كانی تریش به‌شێكیان له دادگاكان و به‌شێكی تریان به پێكهاتنه‌وه و به‌شێكیشیان به جیابوونه‌وه چاره‌سه‌ركراون.”
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد: “به‌هۆی توندوتیژییه‌وه له ماوه‌ی ئه‌م هه‌شت مانگه‌دا 47 پیاو خۆیان كوشتووه و 5 پیاویش به هاوكاری هاوسه‌ره‌كانیان كوژراون.”
ڕوونیشیكرده‌وه: “كه زۆربه‌ی كه‌یسه‌كان و حاڵه‌ته‌كانی توندوتیژی كه به‌رامبه‌ر به پیاوان ئه‌نجامده‌درێت، به‌هۆی ده‌سته‌وه‌ردانی كهسوكارهوهیه له ژیانی ئه‌و هاوسه‌رانه‌دا.”
ئاشكراشی كرد: “ساڵانه 10 بۆ 15 حاڵه‌تی توندوتیژی جه‌سته‌یی “لێدان”، له‌لایه‌ن ژنانه‌وه به‌رامبه‌ر به پیاوان ئه‌نجامده‌درێت و به‌پێی ئاماره‌كانی یه‌كێتی پیاوانی كوردستانیش، حاڵه‌ته‌كان به‌راورد به ساڵانی ڕابردوو، ڕوویان له هه‌ڵكشان كردووه.”
ساڵانه له هه‌رێمی كوردستان، چه‌ندین كه‌یسی توندوتیژی ههمهجۆر له‌لایه‌ن پیاوانه‌وه تۆمار ده‌كرێن، به‌شێك له‌و كه‌یسانه له یه‌كێتی پیاوان و به‌شێكی تریان به سوڵحی عه‌شایه‌ری “پێكهاتنه‌وه” و به‌شێكیشیان له دادگاكان و به جیابوونه‌وه یه‌كلایی ده‌كرێته‌وه.