مه‌سرور بارزانی ڕۆژی دوو شه‌ممه‌ ده‌چێته‌ په‌رله‌مانی كوردستان

كاروان كه‌لاری/ باڵكێش

په‌رله‌مانی كوردستان ڕۆژی دوو شه‌ممه‌ كۆده‌بێته‌وه‌ و بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ بانگێشتنامه‌یه‌ك ئاراسته‌ی ئه‌ندامانی ده‌كات.

ده‌سته‌ی سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مانی كوردستان له ‌ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا  ڕایگه‌یاندووه‌، داوا له‌ ئه‌ندامانی په‌رله‌مان ده‌كه‌ین، ڕۆژی دوو شه‌ممه‌، 5ی ئۆكتۆبه‌ر، كاتژمێر 10ی پێش نیوه‌ڕۆ ئاماده‌بن بۆ دانیشتنی ژماره‌ (8)ی ئاسایی خولی پایزه‌ی ساڵی دووه‌م.

ده‌سته‌ی سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مانی كوردستان له‌ ڕاگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا ده‌ڵێت، له‌سه‌ر داوای سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، خستنه‌ڕوو و گفتوگۆكردن بۆ ئه‌م بابه‌تانه‌ ده‌كرێت به‌ ئاماده‌بوونی (سه‌رۆكی حكومه‌ت و جێگره‌كه‌ی و وه‌زیری داریی) كه‌ بریتییه‌ له‌:

1-هه‌نگاوه‌كانی جێبه‌جێكردنی پرۆسه‌ی چاكسازی له‌ كابینه‌ی نۆیه‌می حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، به‌تایبه‌ت هه‌نگاوه‌كانی جێبه‌جێكردنی یاسای چاكسازی له‌ مووچه‌ و ده‌رماڵه‌ و به‌خشین و ئیمتیازاته‌كان و خانه‌نشینی له‌ هه‌رێمی كوردستان.

2-بارودۆخی دارایی هه‌رێمی كوردستان و دابه‌شكردنی مووچه‌.

3-دانوستانه‌كان له‌گه‌ڵ حكومه‌تی عێراق.

4-بارودۆخی ناوچه‌ كوردستانییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی ئیداره‌ی هه‌رێمی كوردستان.

5-لێكه‌وته‌كان و هه‌نگاوه‌كانی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی په‌تای كۆرۆنا.

ڕۆژی دوو شه‌ممه‌، 5ی ئۆكتۆبه‌ر، په‌رله‌مانی كوردستان به‌ ئاماده‌بوونی مه‌سرور بارزانی، سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و قوباد تاڵه‌بانی، جێگری سه‌رۆكی حكومه‌ت و ئاوات شێخ جه‌ناب، وه‌زیری دارایی و ئابووری هه‌رێمی كوردستان كۆده‌بێته‌وه‌.

ھەواڵی زیاتر