زه‌وییه‌ كارته‌كانی تری هه‌ولێر تاپۆ ده‌كرێن

كاروان كه‌لاری/ باڵكێش

ئه‌مڕۆ پێنج شه‌ممه‌، 1ی ئۆكتۆبه‌ر، شه‌ش هه‌زار زه‌وی كارت له‌ هه‌ولێر تاپۆكراو كران به‌ناوی هاوڵاتیانه‌وه‌.

سیامه‌ند كه‌ریم، وته‌بێژی وه‌زاره‌تی شاره‌وانی هه‌رێمی كوردستان به‌ تۆڕی میدیایی باڵكێشی وت: “له‌ كۆی 120 هه‌زار پارچه‌ زه‌وی كه‌ پێشتر كارت بوون، 65هه‌زاریان تاپۆكراون و بوون به‌ناوی هاوڵاتیانه‌وه‌.”

ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد: “كه‌ ئه‌مڕۆ 6هه‌زار پارچە زەوی دیكه‌ تاپۆكراون و هاوڵاتیان ده‌توانن له‌ هه‌فته‌ی داهاتوه‌وه‌ سه‌نه‌ده‌كانیان سه‌ردانی تاپۆی2 بكه‌ن بۆ وه‌رگرتنی سه‌نده‌كانیان.”

باسی له‌وه‌ش كرد: “كه‌ دوای ته‌واوبوونی كاروباری ئه‌م 6هه‌زار پارچه‌ زه‌وییه‌، زه‌وییه‌كانی تریش تاپۆ ده‌كرێن و ده‌كرێن به‌ناوی هاوڵاتیانه‌وه‌.”

ھەواڵی زیاتر