كاروان كهلاری/ باڵكێش
فەرماندەی ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەكانی سوپای عێراق ڕایگەیاند: “دوای بۆردومانەكەی هەولێر لەڕێگەی موشەكەوە، فەرماندەی ئەو ناوچەیەی موشەكەكانی لێوە ئاڕاستەی هەولێر كرابوو، ڕاگیراوە.”
فەرماندەی ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەكان ئاشكراشی كرد: “فەرمانەكە لەسەرووی خۆیانەوە هاتووەو ئێستاش لێكۆڵینەوە لەڕووداوەكە دەستی پێكردووە.”
ئێوارەی دوێنێ لەڕێگەی ژمارەیەك مووشەكەوە بۆردومانی دوو ناوچەی شاری هەولێر كرا، بەڵام هیچ زیانێكی لێنەكەوتۆتەوە.”