مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی ھەرێمی کوردستان ڕایگەیاند: حکومەتی هەرێم لێبوردە نابێت بەرامبەر هەر هەوڵێک بۆ تێکدانی سەقامگیریی کوردستان و وەڵامی تووندی دەبێت.
مەسرور بارزانی لە پۆستێکدا لە تۆڕی کۆمەڵایەتی توویتەر ئاماژەی بەوەشکردووە، لەگەڵ مستەفا کازمی قسەی کردووە و باسی لە گرنگی لێپرسینەوە لەوانەی بەرپرسن لە هێرشەکە کردووە.
