له هه‌ولێر ده‌ستگیرا به‌سه‌ر 23 تۆن مریشكی به‌ستوودا
كاروان كه‌لاری/ باڵكێش
ئەمڕۆ چوارشەممە، 30ی ئه‌یلوول، لە یەكێك لە بازگەكانی شاری هەولێر، لەلایەن ئاسایشەوە دەست ده‌ستگیرا به‌سه‌ر 23 تۆن مریشكی بەسەرچوودا.
نەبەز عەبدولحەمید، قایمقامی ناوه‌ندی هەولێر ڕایگەیاند: “بە بڕیاری وەزارەتی كشتوكاڵ كە لە مانگی 7ی ئه‌مساڵه‌وه دەرچووە، هاوردەكردنی مریشكی بەستوو بەهەموو شێوەیەك قەدەغەیە.”
قایمقامی ناوەندی هەولێر وتیشی: “ئه‌مڕۆ له یه‌كێك له بازگه‌كانی شاری هه‌ولێر ده‌ستگیراوه به‌سه‌ر 23 تۆن مریشكی به‌ستووی توركی دا، كه لە دەروازەی ئیبراهیم خەلیلەوە هێنراوه‌ته هه‌رێمی كوردستان و شۆفێرەكە و خاوەنەكەشی ڕەوانەی دادگا دەكرێن بۆ ئەوەی لێكۆڵینەوە لەسەر ئەو كەیسە بكرێت.”
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، “كه لەڕێگەی لیژنەكانی قایمقامیەت و ئاسایشی بازگەكانەوە دەست بەسەر ته‌واوی ئه‌و مادده به‌سه‌رچووانه‌ی تریشدا دەگیرێت كە ده‌هێنرێنه هه‌رێمی كوردستان و ڕێگه نادەین بەهیچ شێوه‌یەك كاڵای بەسەرچوو بهێنرێته ناو شاری هەولێر.”
به بڕیاری وه‌زاره‌تی كشتوكاڵی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له مانگی 7ی ئه‌مساڵه‌وه هێنانی مریشكی به‌ستوو قه‌ده‌غه ده‌كراوه.